بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دهقی ڕاگهیهنراوهکهی بارهگای بارزانی بەم شێوەیەک
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ بەپێی ئەو زانیارییانەی کە گەیشتوون، بەهۆی تۆپباران کردنی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی گەشتیاریی پەرەخێ لە سنووری زاخۆ ژمارەیەک هاووڵاتیی بێتاوان شەهید و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون. وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ڕاشیدەگەیێنین شەهید و بریندارکردنی هاووڵاتییانی سڤیل و بێتاوان لەلایەن هەر هێز و لایەنێک بێت و لەژێر هەر بیانوو و پاساوێکدا بێت، تاوانە و قابیلی قبووڵ نییە. پێویستیشە سنوورێک دابنرێت کە ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبنەوە و چیتر هاووڵاتیانی ئێمە نەبنە قوربانیی ململانێی و شەڕی نێوان هێز و لایەنی تر. کاتی ئەوە هاتووە کە حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر چارەسەرێکی جددی و بنەڕەتی بۆ ئەو هۆکارانە بدۆزنەوە کە دەبنە هۆی ڕوودانی ئەم تاوان و کارەساتانە.
Your Comment