بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هارجیت ساجان، وەزیری بەرگریی کەنەدا بە فەرمیی جەنەراڵ جینی کاریانی وەک فەرماندەی هێزەکانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق دەستنیشان کرد.
کارینیان دوەم فەرماندەی ناتۆ و یەکەم فەرماندەی ژنە کە ئەو پۆستە لە عێراق وەردەگرێت، لە ساڵی 1986 پەیوەندیی بە سوپای کەنەداوە کردووە، پێش دەستنیشانکردنی بە فەرماندەی ناتۆ فەرماندەی فیرقەی دوی هێزە چەکدارەکانی کەنەدا و پێشتریش لە بۆسنە و بەرزاییەکانی جۆلان و ئەفغانستان خزمەتی سەربازیی کردوە.
بڕیارە کارینیا جێگەی دانی فۆرتینۆی جەنەراڵی کەنەدیی بگرێتەوە و فەرماندەیی 580 سەربازی ناتۆ بکات کە 250 سەربازیان کەنەدین و ئەرکی سەرەکییان پێشکەش کردنی راوێژ و راهێنانە بە سوپای عێراق و هێزەکانی ناوخۆ.
سەرچاوە: فرانس پرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment