کوردپرێس: بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە ناوی بەربژێری وەزیری پەروەردە، گەیشتووەتە پەرلەمان و لە دانیشتنی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-6-2019 دەخرێتە بەرنامەی کار و دەنگی لەسەر دەدرێت.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نووسراوێکدا بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ناوی زاهیدە عەبدوڵڵا محەممەد عوبێدی وەک بەربژێری وەزیری پەروەردە رەوانەی پەرلەمان کردووە، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
لە دانیشتنی رۆژی دووشەممەی رابردوودا کە دەنگ لەسەر چوار بەربژێری وەزارەتەکانی: بەرگری، ناوخۆ، داد و پەرلەمان درا، سێ وەزیر دەستنیشانکران و تەنیا بەربژێرەکەی وەزارەتی پەروەردە دەنگی لەسەر نەدرا، لە ئەگەری دەنگدان بە زاهیدە عەبدوڵڵا، کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی تەواو دەبێت.
پرۆفایل بەربژێری وەزارەتی پەروەردەی عێراق:
- زاهیدە عەبدوڵڵا محەممەد ئەحمەد عوبێدی
- ساڵی1957 لە پارێزگای نەینەوا لەدایک بووە
- راگری کۆلیژی پەروەردەی کچانە لە زانکۆی مووسڵ
- خاوەنی کچ و کوڕێکە و هاوژینەکەی کۆچی دواییکردووە
- لە 2014 ئاوارەی هەولێر بووە
- دکتۆرای لە زمان و ئەدەبی عەرەبی لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی مووسڵ هەیە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment