بەبێ ئەوەی شوێن و جێگایان بزانرێت: دەیان داعشی ئەڵمانیا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

بەشی جیهان- وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد دەیان ئەڵمان کە لەڕیزەکانی داعشدا بوون و بەبێ ئاگاداری دەزگا ئەمنیەکان لەرێگەی سنوورەکانەوە گەڕاونەتەوە ناو ئەڵمانیا بەبێ ئەوەی شوێن و جێگایان بزانرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لەوەڵامی پرسیارێکی ئەمینداری گشتی پارتی دیموکراتی ئازادی لیبرالی ئاشکرای کرد نزیکەی 160لەو داعشانەی کەلەساڵانی ڕابردوودا ئەڵمانیایان بەجێ هێشتبوو بەبێ ئاگاداری و دوور لەچاوی دەزگا ئەمنیەکان لەرێگەی سنوورەکانەوە گەڕاونەتەوە ناو ئەڵمانیا و شوێن و جێگایان نادیارە.

بەپێی زانیاریەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لەکۆی 1050 ئەڵمان کە وڵاتەکەیان بەرەو ناوچەکانی سووریا و عێراق لەساڵانی ڕابردوودا بەجێ هێشتووە، بەشێکیان گەڕاونەتەوە ناو ئەڵمانیا وبەپێی زانیاریەکان 120کەسیش کە لەرێگەی تورکیاوە چوونەتە سووریا و عێراق لەشەرەکاندا کوژراون یان لە زیندان یان ڕاگیراون.

لەم بارەیەوە تویتبیرگی ئەمینداری پارتی دیموکراتی ئازاد بەرۆژنامەی "بیلد ئوم زۆنتاگ"ی وتووە جێی نیگەرانیە حکوومەت ڕێوشوێنی باشی بۆ چاودێری هاتووچۆی ئەندامانی داعش نەگرتۆتەبەر لە ئەڵمانیاو

ناوبراو ڕەخنەشی لەوە گرتووە کە حکوومەتی ئەڵمانی هیچ پرۆژەیێکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو چەکدارە ئەڵمانانە نیە کەپێشتر چوونەتە ڕیزەکانی داعش و نموونەی لەسەر ئەو دەستگیرکراوانەی ئەڵمانیا هێناوەتەوە کە لەناوچە قەیراناویەکاندان یان ئەوانەی گەڕاونەتەوە ناو ئەڵمانیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 64600

Your Comment

You are replying to: .
captcha