بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قه‌یس خه‌زعه‌لی له وتاری نوێژی جه‌ژندا له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک له لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌که‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند، "ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌بووه، و نزیکه‌ی نۆ مانگ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان، دۆخه‌که وه‌ستابو، پێشهاته‌کان روویانداوه، که گرنگترینیان کشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در بو له پرۆسه‌ی سیاسی که ئاسۆیه‌کی نوێی بۆ شکاندنی گه‌مارۆکان و پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ دروستکرد".
خەزعەلی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "هیچ دواکه‌وتنێک له پێکهێنانی حکوومه‌تدا نییه، چوونکه په‌رله‌مان له پشوی یاسادانانه‌دایه، هه‌روه‌ها دانیشتنێکیش هه‌یه که بڕیاره دوای جه‌ژن ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌بێته‌وه که ئایا دواکه‌وتن هه‌یه یان نا".
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد، "ئێمه کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین که پێکهێنانی حکوومه‌ت زیاتر په‌ک نه‌خرێت، ده‌رفه‌تێکی راسته‌قینه‌ش هه‌یه بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ، دۆخه‌که ده‌خوازێت ئاژاوه له عێراق دروست نه‌بێت له وڵاتێک‌دا که رۆژانه چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها په‌یامه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که و وڵاتانی زلهێزیش رونن بۆ پێکهێنانی حکوومه‌تێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی".
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بۆ خێراکردنی پێکهێنانی حکوومه‌ت، "داوا له هێز و لایه‌نه کوردستانییه‌کان ده‌که‌ین کاندیدی پۆستی سه‌رۆکی کۆماری عێراق یه‌کلایی بکه‌نه‌وه، وه‌ک چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش به‌مزووانه کاندیدێکی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران دیاری ده‌که‌ین".
Your Comment