بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەدیم زەهاوى وەزیرى دارایی بەریتانیا خۆى بۆ پۆستى سەرۆک وەزیرانى ئەو وڵاتە کاندید دەکات و سێ بەڵێن بە هاوڵاتییانى ئەو وڵاتە دەدات لەئەگەرى وەرگرتنى ئەو پۆستەدا.
زەهاوى بەرەچەڵەک کورد، سێیەم وەزیرى کابینەکەى بۆریس جۆنسنە کە کێبڕکێ لەسەر شوێنگرتنەوەى جۆنسن دەکات، لەپاڵ چەند بەرپرسێکى دیکەى پارێزگاراندا کە چاوەڕواندەکرێت خۆیان کاندید بکەن.
لەبارەى پلانەکانى لەئەگەرى وەرگرتنى پۆستى سەرۆک وەزیران، زەهاوى وتى "پلانەکانم بریتین لە کەمکردنەوەى باج و زیادکردنى خەرجییە سەربازییەکان، بەردەوامیدان بە چاکسازیی لەناو کەرتى پەروەردە".
Your Comment