بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پیرۆزبایی ئەم جەژنەی لە موسڵمانان له هەرێمی كوردستان، عێراق و جيهان کرد و دەڵێت: "ئەم جەژنە به‌تايبه‌تى له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان [ پیرۆز] ده‌كه‌م. هيوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام و ئاسووده به‌سه‌ربه‌رن و جه‌ژن خۆشى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان خوازیارە ئەم جەژنە بکرێتە دەرفەتێک بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كتر قبووڵ كردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى نوێى ئاشته‌وايى و پێكهاتنه‌وه و هه‌نگاونانى پێكه‌وه‌یی به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: "با ئه‌م بۆنه‌يه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گه‌يشتن به كه‌نارى ئارامى و دڵنيايى."
Your Comment