کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکی یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و نووری مالکی، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له به‌غدا کۆبوونه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوایین پێشهاته سیاسییه‌کان، دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌ت تاوتوێ کران و جه‌خت له لێکتێگه‌یشتن و زمانی گفتوگۆ کرایه‌وه.
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بۆ رۆڵ و پێگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی دۆخه نه‌خوازراوه‌کان و وتی: "هه‌وڵه‌کانمان له‌پێناو یه‌کخستنی ده‌نگه جیاوازه‌کان و سازانی نیشتمانی به‌رده‌وامه، چوونکه پێمانوایه ئه‌وه ته‌نیا رێگه‌ی گه‌یشتنه به داهاتوویه‌کی ئارام و سه‌قامگیر له وڵات‌دا".
له به‌رامبه‌ردا، نووری مالکی باسی هه‌وڵه‌کانی جەلال تاڵەبانیی کرد، له کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌کانی عێراق و وتی: "عێراقی نوێ به شانازییه‌وه ناوی سه‌رۆک مام جه‌لال ده‌هێنێت، چوونکه ئه‌و چه‌ترێک بو هه‌مووانی کۆ ده‌کرده‌وه، ئێستاش بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی هه‌مان رۆڵ ده‌بینێت و هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو داهاتووی عێراق به‌رز ده‌نرخێنین، هه‌روه‌ها دڵنیاین یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژه‌پێده‌ری ئه‌و رێبازه ده‌بێت له هه‌رێمی کوردستان و عێراق".
Your Comment