بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی کرا.
سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، هەمیشە ئامادە بووە کێشە هەڵپەسپێردراوەکانی لەگەڵ بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات، بەڵام ئامادە نییە لەژێر هیچ فشار و بارودۆخێکدا، دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی ببێت.
بارزانی ڕوونیشی کردەوە کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدایە و پێویستە حکوومەتی فیدراڵی هاوکار و پشتیوانی پێشکەوتنی هەر ناوچەیەکی عێراق بێت، نەک ئاستەنگ و کێشە دروست بکات.
باڵیۆزی ئەمریکا وێڕای ئاماژەدان بەوەی هەرێمی کوردستان دۆست و هاوپەیمانێکی بەهێزی ئەمریکایە، جەختی لە گرینگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە.
Your Comment