بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، "عێراق کار دەکات بۆ زیادکردنی توانای نەوتی و لەو چوارچێوەیەشدا پرۆژەی گەورەمان هەیە بۆ زیادکردنی بەرهەم و ئێمە پابەندین تا ساڵی 2027 بڕی بەرهەمی رۆژانەی نەوت بگەیەنینە 8000000 هەشت ملیۆن بەرمیل، لەئێستادا هەندێک پرۆژەمان لەکۆی کێڵگە نەوتییەکان بە تایبەت کێڵگەکانی بەسرە دەستپێکردوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: "عێراق پابەندە بە بڕیارەکانی ئۆپیک و پابەندە بە سیاسەتی کارکردن تێیدا، چونکە بەرهەمهێنەرەکانی نەوت دەبێت کۆی پێویستی وەبەرهێنەران پڕبکەنەوە، لە مانگی حوزەیراندا رۆژانە بڕی بەرهەمهێنان بە گشتی دەگاتە سێ ملیۆن هەشت سەد هەزار بەرمیلی رۆژانە، بۆ مانگی تەمموزیش بە نزیکەیی سێ میلیۆن و هەشت سەدو پەنجا ملیۆن دینار بەرهەممان دەبێت، کە هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لێی".
باسی لەوەش کردووە: "ئێمە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێم جێبەجێ دەکەین و هەموو رێوشوێنە یاسایی و دەستورییە شەرعییەکان بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکە گرتومانەتە بەر هەندێک هەنگاومان بڕیوە و بەردەوامیش دەبین، بۆ گەیشتنمان بۆ بەرێوەبردنی کۆی سامانی نەوت لەسەرانسەری وڵاتەکەدا".
Your Comment