کوردپرێس:
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له شاندێکى ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کرد که وه‌ک لیژنه‌ى گفتوگۆ ده‌ناسرێن، له دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى سیاسیى عێراق، ته‌حه‌دییه‌کانى به‌رده‌مى و هه‌وڵه‌کان بۆ لێکگه‌یشتنى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان و ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستویى و بنبه‌ستى سیاسى، تاوتوێ کران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، شانده‌که بە مه‌به‌ستى سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى کوردستان خسته‌ڕوو، که ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کان دیدار و گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ن بە مەبەستی لێک‌نزیک کردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌ک بۆ ده‌رچوون له بنبه‌ستى سیاسى له عێراق.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، نێچیرڤان بارزانى، پشتگیرى بۆ هه‌وڵه‌کانیان و هه‌مو هه‌وڵ و هه‌نگاوێک دووپات کرده‌وه که کار بۆ لێکنزیککردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان و تێپه‌ڕاندنى کێشه و سه‌ختییه‌کانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق بکات و هیواى خواست ئه‌نجامێکى باش له هه‌وڵه‌کانیان بکه‌وێته‌وه.
Your Comment