بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ لیژنەی نەوتی پهرلهمانی عێراق، عەلا یاسری بانگهێشت کردبوو، لهبارهی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیهوه له كۆبونهوهكهدا وتویوتی: ئێمە لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ جێبەجێ کردنی، هەروەها وتی نەرمیەکی زۆرمان نواند و ئەم چەند ئۆپشنەمان خستە بەردەستی دهسهڵاتدارانی ههرێمی کوردستان:
یەکەم: ئێمە تەنها نەوتەکەتان بۆ دەفرۆشین و پارەکە لە بانکێک دابنێن کە خۆتان مامەڵەی پێوە بکەن و هەرکات متمانەتان بە ئێمە نەما پارەکە هەمووی راکێشن.
دووەم: کۆمپانیایەک دابنێنن هەموو ئەندام و سەرۆکەکەشی با لەئێوە بن و بارەگاکەی لە هەولێر بێت، تەنها سەر بە وەزارەتی نەوت بێت.
سێیەم: ئەگەر کێشەی فرۆشتنتان هەیە، فەرموون ئەوە مشتەری و باخرە و لایەنی جێبەجێکار بەڵام بەکەمتر مەیفرۆشن.
ئاماژهی بهوهش كردووه، کەچی وەڵامی هەرێم بەرامبەر ئەو هەموو نەرمیەی ئێمە ئەوەبوو کتابێکیان ناردوە و دەڵێن چوار سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دان بە دادگای ئیتحادیدا نانێن.
بهوتهی ئومێد محهمهد پهرلهمانتاری كورد كه بهشداربووه له كۆبوونهوهكه، بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ وتویهتی ئێستا ئێمە موستەشارەکانی خۆمان راسپاردووە کە لەگەڵ هەردوو نوسینگەی یاسایی جیهانیی لە لەندەن و پاریس ئاگادار بکەنەوە کە لە ڕێگای دادگاوە سکاڵا بکەن لەو کۆمپانیایانەی کە لە هەرێم کار دەکەن و قسەیان لەگەڵ ئەو بانکانەش کردووە کە پارەی نەوتی هەرێمی تێدەچێت.
سەبارەت بە دادگای پاریس وتویهتی مانگی ۸ دژ بە تورکیا بڕیار دەدات و کەیسەکەمان ماوە و دوای بڕیاردان دەبێت تورکیا دەستبەجێ هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگرێت یان قەرەبووی عێراق بکاتەوە.
ههروهها هۆشداردایهوه لهوهی: "لەدەسەڵاتماندایە حساب بانکی هەرێم رابگرین و نەتوانن مامەڵەی پێوە بکەن و رەنگە ئەوەش بکەین گەر پێویست بێت". بهوتهی پهرلهمانتاره كوردهكه.
Your Comment