پێویستە پرۆسەی ئاشتی لە نزیکترین کاتدا بەئەنجام بگات

ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ، ئاماژە بەوە دەکات، لە نێو پرۆسەیەکی زۆر گرنگ و هەستیارداین و پێویستە لەنزیکترین کاتدا ڕاپۆرتی کۆتایی پێشنیازەکانی کۆمیسۆنی ئاشتی لەبارەی پرۆسەکە ئامادە بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد داوود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە دوای پێشوازیکردنی لە شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە نێو پرۆسەیەکی زۆر گرنگ و هەستیارداین، پێشوازیمان لە شاندێک کرد، لە پرۆسەی تورکیا و ناوچەیەکی  دوور لە کێشە و ئاڵۆزییەکان بەرپرسیارییەتی گەورەیان لە ئەستۆ گرتووە، پێویستە زۆر بە هەستیاری و ئاگادارییەوە پرۆسەکە بەڕێوە ببەین.

داوود ئۆغلۆ وتیشی: کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان ئەرکێکی گەورەی ئەنجامدا، ئێستا پێویستە لەنزیکترین کاتدا هەموو ئەو لایەنەنانەی لە نێو کۆمیسیۆنەکە دان راپۆرتی پێشنیازەکانییان لەبارەی پرۆسەکە پێشکەشی پەرلەمانی بکەن و دواتر راپۆرتی کۆتایی بە دیدگایەکی هاوبەش ئامادە بکرێت، دواتر پەیوەست بەزەمینەی یاسایی ئەوەی پێویستە دەبێت ئەنجام بدرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە،  پرۆسەکە بە سستی بەڕێوە دەچێت، بۆیە پێویستە لە نزیکترین کاتدا بەئەنجام بگات، پرۆسەی چەک دانان  خێراتر بکرێت پرۆسەی زەمینەی یاسایی لە تورکیا خێراتر دەبێت، دۆخی سووریا پەیوەستە بەم پرۆسەیە، بۆیە پێویستە ڕێککەوتنی ۱۰ـی ئادار بەجۆرێک جێبەجێبکرێت، کە مافە دیموکراسییەکانی کورد لە ناوچەکە بپارێزێت، پێویستە مافی هەموو زمانەکان لە تورکیا پارێزراوبێت بە زمانی کوردیشەوە.

News ID 226626

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha