کوردپرێس:
بەپێی ئەو هەواڵانەی لەمیدیا کوردییەکان بڵاو کراوەتەوە ڕۆژی هه‌ینى 1ى کانونى دووه‌مى 2021 لە ناوچەی تەل سەمەنی عەین عیسا پێکدادانی قورس لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و میلیشیاکانی "حراس ا‌لدین"ی سەربە تورکیا ڕووی داوە و
سه‌رچاوه‌یێک لەو بارەیەوە به ئاژانسى هاوارنیوزى ڕاگه‌یاندووه، که ئۆتۆمبیلێکى بۆمبڕێژکراو که پێنج خۆکوژى تێدا بووه، هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌ى سه‌ربازیى ڕووسیا له شارۆچکه‌ى تل سه‌مه‌ن، که که‌وتووه‌ته دووریى 20کم له باشورى عه‌ین عیسا.
ئاژانسی هاوارنیوز كه گرنگى بهههواڵهكانى كوردستانی سووریا ده‌دات، زیادی کرد، لەنێوان هێزەکانی ڕووسیا و هێرشبەرەکاندا پێکدادانى سه‌خت ڕووی داوە و سه‌ره‌نجامیش تێکشکێندراوه هەموو خۆکوژەکانیش پاش تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە لە دەروازەی بنکەکەدا کوژران.
ئه‌وه‌ش باس كراوه، ئه‌و په‌لامارده‌رانه سه‌ر بهگرووپى (حراس ا‌لدین)ن کە ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه کردووه، له‌نێوان هێزه‌کانى ڕووسیا و هێرشبه‌ره‌کاندا پێکدادان ڕووی داوه و هێرشه‌که تێکشکاوه، "هه‌موو خۆکوژه‌کان پاش ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژکراوه‌که له ده‌روازه‌ى بنکه‌که دا کوژران".
هاوکات، گرووپى میلیشیاکانى هاوپه‌یمانى تورکیا"حراس ا‌لدین" له سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵاتییه‌کان هێرشه‌که‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌ڵام تائێستا هێزه‌کانى ڕووسیا هیچ ڕوونکردنهوهیێکیان نه‌داوه.
Your Comment