بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی دیموکرات لە راگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەى ئەندامان و دەزگاکانی راگەیاندن و سۆشیالمیدیای حزبەکەى کردووە، داوا دەکات: "هێرشی راگەیاندن و زمانی زبر" لە راگەیاندنی پارتییەوە بەرامبەر لایەن و کەسایەتییەکان، بە تایبەتی بەرامبەر یەکێتیی و کەسایەتییەکانی بەکارنەهێنن.
جەختیشی کردووەتەوە، ئەو داوایە بۆ ئەوەیە زەمینەیەکی گونجاو بۆ پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی کوردستان بڕەخسێنرێت.
Your Comment