بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازیی یه‌كێتى كه له كاتى په‌لامارى داعش بۆ شنگال له‌و شارۆچكه‌یه بووه له‌سه‌ر په‌یامێكى پارتى هاته‌ده‌نگ كه ڕایگه‌یاندووه، ته‌نها پارتى به‌رگریى له‌شنگال كردووه، له‌و ڕوه‌شه‌وه فه‌رمانده‌كه‌ى یه‌كێتى ده‌ڵێت: "خەریکە گومانم بۆ دروستبێ کە 100% قسەكه‌ى پارتی ڕاستە".
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه، كه داعش هاته شنگال، ته‌نها پارتى به‌رگریی كرد، نه یه‌كێتى و نه په‌كه‌كه و حكوومه‌تى عێراقیش كه‌سیان به‌رگرییان نه‌كرد.
له‌و ڕوه‌شه‌وه عه‌مید قادر خۆرانى فه‌رمانده‌ى سه‌ربازیی یه‌كێتى نیشتیمانیى كوردستان له‌په‌یامێكدا دەڵێت: "لەڕۆژی کەوتنی شنگال لە3ى 8ى 2014 زیاتر لە20 ھەزار پێشمەرگە و فەرماندەی باڵای سەربازیی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان لە سنوورەکە بوون بەبێئەوەی یەک بریندار یان شەھیدیان ھەبێ، بەبێ شەڕ پاشەکشێیان کرد و دواتر پارتی ھەر ھەموو فەرماندە سەربازیەکانی پاداشت کرد و پلەو پایەکانیانی بەرز کردەوە چەک و سەیارە و دەمانچە و زەویی پێدان".
ناوبراو ده‌شڵێت: "ئێمە لەو ڕۆژەدا ھێزێکی کەمی یەکێتی بووین ماینەوە و بەرگریمان کرد، چوار پێشمەرگەمان لێ برینداربوو، به‌ڵام ڕێگەمان نەدا ھەزاران ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیلی ئێزیدی بکەوێتە دەستی داعش، دواتر لەسەرجەم شەڕەکانی دژ بەتیرۆریستانی داعش شێلگیرانە شەڕمان کرد تا پرۆسەی ئازادکردنی شنگال بەشداریمان کرد، بەشاھێدی مەڵبەندی شنگال و شنگالیەکان و خەڵکی بادینان و ھەموو کوردستان، کەچی دواتر لەبڕی پاداشت سزادراین".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌ڵێت: "چەک و سه‌یارەم لێوەرگیرایەوە، پایەم لێسەندرا، 11 ساڵە عه‌میدم پێنج ساڵە ھەقی خۆمە بکرێمە لیوا، پلە بەرزکردنەوەم بۆ ناکەن، زەوی‌و دەمانچە و ھیچ ئیمتیازێکمان وەرنەگرتوە و شمولیشمان ناکا".
له‌كۆتاییشدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، "بۆیە خەریکە خۆشم گومانم بۆ دروستبێ کە 100% قسەی پارتی ڕاستە، ئێمە ڕامانکردوە ئەوان بەرگرییان کردووە".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیێکی باڵای سەربازیی یەکێتیی نیشتمانی دەڵێت لەڕۆژی کەوتنی شنگال زیاتر لە20 ھەزار پێشمەرگە و فەرماندەی باڵای سەربازیی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان لە سنوورەکە بوون بەبێ زیان و بەبێ شەڕ پاشەکشێیان کرد.
News Code 5895
Your Comment