بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی عەبدولکەریم فەیلی وتەبێژی لقی بهغداى پارتی بەپێگەی مەوازین نیوزی ڕاگەیاندووە: "پارتى و یەکێتی لەبارەی دیاریکردنی کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هیچ نزیکبوونەوەکیان نییە".
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، ئەو کرانەوەیهى دەوترێت کە لەدوای جەژنی ڕەمەزان لەپڕۆسەی سیاسییدا دروست دەبێت پەیوەندیی بەناوماڵی شیعییەوە هەیە.
مەهدی عەبدولکەریم فەیلی دهشڵێت: "ئەو کرانەوەیه پەیوەندیی بەڕێککەوتنی لایەنە شیعییەکانهوه ههیه بۆ دەستنیشان کردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران، نەوەک پۆستی سەرۆک کۆمار و ڕێککەوتنی لایەنە کوردییەکان".
وتەبێژی لقی بهغداى پارتی ئەوەشی وتووە، "بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەدوای ڕێککەوتنی لایەنە شیعییەکان هەر ڕوودادات، لەبەرئەوەی پارتى و یەکێتی دەستیانگرتووە بە کاندیدەکانی خۆیانەوە، بۆیە هەریەکەیان بە کاندیدی خۆی دەچێتە کێبڕکێی بەدەست هێنانی پۆستەکە لەناو پەڕلەماندا".
Your Comment