پاش پێشنیاری موقتەدا سەدر بۆ  ڕێگری کردن لە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتیمانی پڕۆژه‌یه‌کی لەو بارەوە راگه‌یاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، پێشنیاری پرۆژەیاسای رێگری کردن لە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل رادەگەیەنێت و دەڵێت بۆ دەنگدان لەسەری دەخرێتە بەردەم پەرلەمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە توویتێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردوتەوە رایگەیاندووە: "گرنگترین هۆکار کە وای لە رەوتی سەدر کرد بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات، مەسەلەی رەتکردنەوەی پەیوەندییەکان بوو لەگەڵ ئیسرائیل و گەڕاندەوەی شکۆ بو بۆ عێراقی ئازیز".

ناوبراو رو,نیشی کردوەتەوە، ئێمە لە کوتلەی سەدر لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆژە یاسای بەتاوانناساندنی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئیسرائیل ئامادەدەکەین و دەیخەینە بەردەم پەرلەمان بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.

ئاشکراشی کردوە، پێشنیاری پرۆژە یاسا خزمەتگوزارییەکانیشمان هەیە، ئەوانیش بەنۆرە دەخەینە رو.

دوابەدوای پێشنیارەکەی موقتەدا سەدر، هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتیمانی پڕۆژه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ئاماده‌بونی جێگرانی یه‌که‌م و دوه‌می په‌رله‌مان له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاند، که‌ له‌ 10 مادده‌ پێکهاتووه‌ و هه‌ر مادده‌یه‌ک له‌ چه‌ند خاڵێک پێکهاتووه‌، پڕۆژه‌که‌، بوونی هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کی عێراق له‌گه‌ل ئیسرائیل به‌تاوان ده‌ناسێنێت.

به‌یاننامه‌که‌ی هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتیمانی له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری، سه‌رۆکی فراکسیۆنی سه‌در له‌ په‌رله‌مانی عێراق خوێندرایه‌وه‌ و رایگه‌یاند: "پڕۆژه‌که‌ دروست کردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل قه‌ده‌غه‌ ده‌کات و به‌تاوانی ده‌ناسێنێت، چوونکه‌ عێراق، عێراقی پیرۆزییه‌کان و شه‌هیدان و دژی داگیرکاریه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ زۆر ترسناکه‌ به‌هۆی دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلی داگیرکار و دروستکردنی هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ک و هه‌ر مامه‌ڵه‌کردنێک له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیۆنیسته‌ به‌ تاوان ده‌ناسێنێت، بۆیه‌ فراکسیۆنی سه‌در له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی بڕیاری دا که‌ وا پڕۆژه‌ پێشنیازێک به‌رز بکاته‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و چه‌ند بڕگه‌یه‌کی یاسایی تیادا بێت که‌وا دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زانیۆنیست به‌ تاوان بناسێنێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له‌ یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقدا پڕۆژەکە دەخرێته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و داواش له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌که‌ن، وه‌ک هه‌ڵوێستێکی ئه‌خلاقی و نیشتیمانی ده‌نگی پێبده‌ن.

سه‌رۆکی فراکسیۆنی سه‌در باسی له‌وه‌ش کرد، "پڕۆژه‌ پێشنیازه‌که‌ له‌ 10 مادده‌ پێکهاتووه‌ و هه‌ر مادده‌یه‌ک له‌ چه‌ند خاڵێک پێکهاتوه‌ و به‌ویستی خودا له‌ یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌خرێته‌ڕو، ره‌وانه‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌کرێت و خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ ده‌کرێت، دواتر خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ ده‌کرێت و پاشان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت".

News Code 5811

Your Comment

You are replying to: .
captcha