فراکسیۆنه‌کانى ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مانى کوردستان: پێویسته‌ ڕێگریى بکرێت له‌ به‌تاڵان بردنى غازى هه‌رێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنه‌کانى ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت پێویسته‌ ڕێگریى بکرێت له‌ به‌تاڵان بردنى غازى هه‌رێم و هۆشداریش لە داخستنی پەرلەمان دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کانى ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجامدا ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى ئێستا له ‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌بینرێت ‌و ده‌خوێندرێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ جارێکى تر ده‌رگاى په‌رله‌مانى کوردستان داده‌خرێته‌وه‌. وتیشى ئۆپۆزسیۆن پێیوایه‌ پێویسته‌ ڕێگریى بکرێت له‌ به‌تاڵان بردنى غازى هه‌رێم هاوشێوه‌ى نه‌وته‌که‌ى.

لای خۆیشیه‌وه‌ شێرکۆ جه‌وده‌ت ڕایگه‌یاند، "هه‌نارده‌ى غاز به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى به‌غدا 16 ئۆکتۆبه‌رێکى تر به‌سه‌ر هه‌رێم ده‌هێنێت ‌و هه‌ر دوێنێش بوو به‌غدا بڕیاری دا فڕۆکه‌خانه‌کان دابخرێت له ‌هه‌رێم".

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، "ئه‌وه‌ى له ‌هه‌رێم ‌و له ‌په‌ڕله‌مانى کوردستان هه‌یه‌، شکستى گه‌وره‌ى نێوان یه‌کێتى‌ و پارتیه‌ و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان ڕابگرن".

هه‌ر له‌ کۆنگره‌که‌دا کاوه‌ عه‌بدولقادر سه‌رۆکى فڕاکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ له ‌هه‌رێم ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کێتى ‌و پارتى به‌مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان په‌ک بخه‌ن.

News Code 5758

Your Comment

You are replying to: .
captcha