بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لە گەڵ بەغدا ڕێگاچارەی عێراقی بدۆزنەوە نەک ناوچەیی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له ‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ شاندێکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی نوێی پێشکه‌ش کردوه‌ بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ی عێراقی تێکه‌وتووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری، چه‌ند ڕۆژێکه‌ شاندێکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ به‌غدایه‌ و ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان ئه‌نجام دا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی کۆبوونه‌وه‌، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌شدا باس گرنگیی دانوستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و گه‌له‌که‌ی و پێویستی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری عێراقیانه‌ بۆ کێشه‌ و قه‌یرانه‌ناکانی وڵات".

ئه‌وه‌ شخراوه‌ته‌ڕوو، عه‌مار حه‌کیم ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی نوێی پێشکه‌ش کردووه‌ بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ی عێراقی تێکه‌وتووه‌، زیاتر له‌ شه‌ش مانگه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌ و لایه‌نه‌ عێراقییه‌کانیش به‌سه‌ردوو به‌ره‌ی سه‌ره‌کیدا دابه‌ش بوون و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له‌ عێراقدا و تا ئێستا هه‌وڵه‌کان به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری دۆخه‌که‌ بێ ئەنجام بوون.

News Code 5753

Your Comment

You are replying to: .
captcha