جەخت لە پێبەندیی وەزارەتی نەوت دەکرێتەوە بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوت و غازی هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئابووری لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت وەزارەتی نەوت پابەندە بە جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و گازی هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ھیشام یاس، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئابووری لە وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: "ئەوەی پەیوەستە بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق، وەزارەتی نەوت پابەندە بە جێبەجێ کردنی".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "وەزارەت یەکەم گەڕی دانوستاندنی لەگەڵ شاندی هەرێم رێکخست و ئەوەش ئەرێنی بوو، کەشەکە زۆر لەباربوو و رێککەوتین لەبارەی سازکردنی گەڕی دیکەی دانوستاندنەکان بەمزووانە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "شاندی هەرێمی کوردستانیش هەمان رایان هەبوو کەوا کەشی سەرەتایی ئەرێنی بوو و لەبارە بۆ هاوئاهەنگی و هەماهەنگی".

News Code 5745

Your Comment

You are replying to: .
captcha