سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا نیازی بووە لە بەرامبەر هێرشی سەدامدا پشت لە کورد بکات

بەشی جیهان- بە گوێرەی ئەو بەڵگە سکرێتانەی کە بەم زووانە بڵاو کراوەتەوە جان میجەر سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە ساڵی 1996 نیگەرانی هێرشی فراوانی سەدام بۆ سەر ناوچەی دژەفڕینی باکووری عێراق بووە و بەڵام بەوەشەوە نیازی بووە پشت لە کورد بکات.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بڵاوی کردەوە کە بە گوێرەی بەڵگە سکرێتەکانی دەوڵەتی بەریتانیا کە ڕۆژی چوارشەمە بۆ ڕای گشتی بڵاو کراوەتەوە کابینەکەی ساڵی 1996ی بەریتانیا بە سەرۆکوەزیریی جان میجەر نیگەران بووە لە پێکدادانی بەریتانیا و سەدام لە باکووری عێراق بووە بۆیە نیازی بووە کە لە بەرامبەر هێرشی سەدامدا دەست لە کوردەکان بەربدات.

ئەرشیڤی نەتەوەیی بەریتانیا بەم زووانە پەیامە سکرێتەکانی دەوڵەتی بەریتانیا لە ساڵانی 1995 بۆ 1997ی بڵاو کردۆتەوە کە بەشێکی پەیوەستە بە مەسەلەی هەبوونی بەریتانیا لە ناوچەی کوردنشینی باکووری عێراق پاش ئەوەی ناوچەی دژەفڕین ڕادەگەیێندرێت.

جان هۆڵمز بەردەستی تایبەتی جان میجەر سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی بەریتانیا لە پەیامێکی سکرێتی نۆڤێمبێری 1996دا نووسیویەتی: دوور نیە ئەمریکییەکان نیازیان بێت ئەگەر سەدام بەتەما بێت کوردستانی عێراق داگیر بکات کاردانەوەی سەربازی پیشان بدەن بەڵام بە ئاسانی ناتوانین پشتگیریی ئەو بابەتە بکەین.

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و لەوان بەریتانیا پێشتر بە ڕاگەیاندنی ناوچەی ئارام لە باکووری عێراق خەریکی جێبەجێ کردنی ئوپەراسیۆنی ناوچەی دژەفڕین لەو هەرێمە کوردنشینە دژی هێرشە ئاسمانییەکانی سەدام بوون.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لەبارەی دۆخی ئەو سەردەمەی کوردستانی عێراق نووسیویەتی: لەو کاتەدا لەو ڕووەوە کە لایەنە ڕکابەرەکانی کوردستانی عێراق سەرقاڵ بوون بە پێکدادانی سەربازی لەگەڵ یەکتر، سەدام لە بەرژەوەندیی یەک لەو لایەنانە هێزی هێنابوویە ناوچەکە و دوور نەبوو کە نیازی ئەوەی بووبێت بە هێرشێکی فراوان ناوچەکە لە دەست کورد بسێنێتەوە.

جان هۆڵمز ئاماژەی بەوەش کردووە کە سەرۆکی ئەو کاتەی عێراق چەند مانگ پێشتر جووڵەی فراوانی سەربازیی بەرەو ناوچەکە دەست پێکردبوو و دووریش نەبوو کە ئەو مەسەلەیە، بەریتانیا تووشی بنبەستێکی سیاسی تبکات. هەر بۆیەش "ڕەنگە ئەرزی واقیع ئێمە و ئەمریکییەکان ناچار بکات باکووری عێراق چۆڵ بکەین."

ئەگەرچی جان هۆڵمز بەردەستی جان میلەر پێی وایە دەست بەردان لە کوردی عێراق لە بەرامبەر هێرشەکانی سەدام کارێکی نامرۆڤانەیە بەڵام دەنووسێت:"ئێمە هیچ بژاردەیێکی دیکەمان لە بەردەستدا نیە و نە ئێمەش و نە ئەمریکییەکانیش لەباری سەربازی و سەرچاوەی دارایییەوە ئامادەییی ڕاگرتنی سەدام حوسێنمان نیە."

News Code 571

Your Comment

You are replying to: .
captcha