بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 22ی خاکەلێوەی ساڵی 1401 زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 48 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون، کە 11 کەسیان لە بەشی چاودێڕیی چڕدان.
زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 18 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.
هەروەها لە ماوەی ئەم 24 کاتژمێرەدا بەهۆی نەخۆشیەکەوە کەس گیانی لەدەست نەداوە و کۆی ئەوانەی بەهۆی ئەم پەتایەوە لە پارێزگای کوردستان گیانیان سپاردووە گەیشتووەتە 2013 کەس.
Your Comment