بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له باشووری کەرکووک ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ژماره‌یه‌ک له چه‌کدارانی داعش هێرشیان کردوه‌ته‌سه‌ر گوندی دوکشمان لە سنووری ناحیه‌ی ره‌شادی باشووری کەرکووک، به‌وهۆیه‌وه دوو هاوڵاتی گونده‌که کوژران و سێ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون و له‌ئێستاشدا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ناحیه‌ی ره‌شاد گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: "پاش هێرشه‌که هێزێکی زۆری حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق گه‌یشتونه‌ته گوندی دوکشمان، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و گونده، چه‌کدارانی داعش هه‌ڵاتوون"گ.
باسی له‌وه‌ش کرد، له‌ئێستادا کێو‌ماڵی سنووری ناحیه‌ی ره‌شاد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه ده‌ستیپێکردوه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی که هێرشه‌که‌یان ئه‌نجام داوه.
سەرچاوە: خەندان
Your Comment