بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی کە زانا مه‌لا خالید سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "داواکاریمان بۆ سه‌رۆکى په‌رله‌مان نییه، به‌ڵکوو هۆشداریمان بۆى هه‌یه و ڕایده‌گه‌یه‌نین، بابه‌تى یاساى هه‌ڵبژاردن و کۆمیسیۆن پێکه‌وه بهێننه په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نه‌کات، ئه‌وا پارتى زۆرینه‌ى خۆى به‌کارده‌هێنێت و بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر که‌س ناوه‌ستێت".
لە وەڵامدا شیرین یوونس ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات: "زۆرینەی پەرلەمان پێویستە بۆ خزمەتی خەڵک و ڕێگریی لە دزینی داهاتی نەوت و داهاتی دەروازە سنووریەکان بەکاربێت، ئەگەر پارتی زۆرینە بۆ هەڕەشە بەکاربێنێت ئەوا تەنها لەسنووری خۆیان کار بەزۆرینە دەکرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ده‌ڵێت: "نوێنەری کەمیینەکان کورسییەکانیان بۆ خزمەتی خەڵکی خۆیان و کوردستان بەکارناهێنن و ئەوان ئێستا نوێنەری پارتین و هیچ بڕیارێک بەبێ ڕەزامەندی پارتی نادەن".
ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند: "پارتى له په‌رله‌مانى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیش شکستیان هێناوه، دواتر هەرکەسێک بیەوێت هەڕەشە لە یەکێتی بکات پەنجەی هەڕەشەی ئەبڕین".
Your Comment