شاسوار عەبدولواحید: هەرێم نەوتەکەی رادەستی بەغدا بکردایە، داهاتی مانگی رابردوو زیاتر له‌ یه‌ک ملیار دۆلار بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، ئەگەر 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی بەغدا بکرایە داهاتی مانگی رابردوو زیاتر له‌ یه‌ک ملیار دۆلار بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ له‌ په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه‌: "مانگی سێ حکوومەتی عێراق بە به‌های 11 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە، ئەگەر ئەو 500 هەزار بەرمیل نەوتەی هەریمیش تەسلیمی بەغداد بکرایە، ئەوا داهاتی عێراق لەو مانگەدا بە داهاتی ناوخۆشەوە دەگەیشتە سەرو 13 ملیار دۆلار".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، ئەگەر تەنها 12%ی ئەو پارەیە بدرایە وەک بودجەی هەرێم (تەنانەت نەک 17% شمان بدەنێ)، ئەوا ئەم مانگە بڕی یه‌ک ملیار و 560 ملیۆن دۆلار دەهات بۆ هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی عێراقەوە، کە بەرزترین داهاتی هەرێم دەبو لە مێژوی 31 ساڵی رابردوودا.

شاسوار عەبدولواحید باسی له‌وه‌ش کردووه‌، "ئەم پارەیە ئەوەندە زۆرە تەنها 560 ملیۆن دۆلارەکە بەس بو بۆ مووچە، بری یه‌ک ملیار دۆلارمان بۆ دەمایەوە تەنها لە یەک مانگدا، کە دەیانتوانی قەرزی کۆمپانیاکانیشی لێ بدەنەوە و پڕۆژەی باشیش لە هەرێم جێبەجێ بکەن و هەروەها مانگانە برێک لە پاشەکەوتی مووچەش بگێڕنەوە".

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، "ئەگەر ئێستا بێعەقڵ و نەزان، حوکمی هەریمیان نەکردایە، ئەوا خەڵکی کوردستان خۆشترین ژیانیان هەبو، بۆیە لەم هەڵبژاردنە بە پشتیوانی خوای گەورە و خەڵکی کوردستان نەوەی نوێ دەبێتە هێزی یەکەم و کاری یەکەممان بریتی دەبێت لە رێکەوتنمان لەگەڵ بەغدا".

News Code 5613

Your Comment

You are replying to: .
captcha