بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بەخەندانی راگەیاندووە: ئێوارەی ڕۆژی شەممە کەسێک لەگەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک بە دەستڕێژی گولە کوژراوە، ئەو کەسە کادیری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە.
ئاماژەی بەوەشدا، کوژراوەکە ناوی رێبوار محەمەد ئەمینە و کارگێڕ کۆمیتەی یەکێتی بووە لە کەرکووک.
سەرچاوەکە روونیشیکردەوە، لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردوە، هیچ پەیوەندیەکی بەلایەنی سیاسییەوە نەبووە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
ئاشکراشیکرد، بکوژەکان ناسراونەتەوە بەڵام تائێستا دەستگیر نەکراون.
Your Comment