بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای زیاتر له سێ کاتژمێر له واده‌ی خۆی، زەنگی چوونە ژورەوە بۆ دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لێدرا که کۆبوونه‌وه‌که تایبه‌ت بوو له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران کە 176 پەرلەمانتار ئامادەبوو، کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌که گۆڕدرا بۆ ده‌نگدان لەسەر لیژنه‌کانی په‌رله‌مان.
به‌هۆی بایکۆتکردنی 153 په‌رله‌مانتار نه‌توانرا رێژه‌یی یاسایی بو به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار ته‌واوبکرێت، بۆیه په‌رله‌مان کارنامه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی گۆڕی به ده‌نگدان له‌سه‌ر لیژنه‌کانی په‌رله‌مان و تاوتوێکردنی چه‌ند بابه‌تێکی دیکه.
Your Comment