نەوەی نوێ بەشدارى لە کۆبوونەوەکەى سبەینێی پەرلەمانی عێراق ناکات ئەگەر چەند خاڵێکی ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ نەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ پەرلەمانتارەکانى لە پەرلەمانى عێراق راسپارد بەشدارى لە کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانى عێراق نەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و سەرۆکی هاوپەیمانی لەپێناو خەڵک لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند: بڕیاربوو تاوەکوو کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان چەند خاڵێکی رێککەوتنە ١٧ خاڵییەکە جێبەجێبکرێت، وەک دابەزاندنی نرخی بەنزین بەڵام تاوەکوو ئێستا جێبەجێ نەکراوە، دەشڵێت، ئەگەر تاوەکوو سبەی چوارشەممە جێبەجێنەکرێن؛ ئەوا بەشداری کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان ناکەین.

ئاماژەى بەوەشکردوە، لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکدا ئامادەن پەرلەمان پەکبخەن و بەرژەوەندی هاوڵاتیان لە چیدابێ ئەوە دەکەن، داواش لە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە بەغدا دەکات، ئەگەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان وایپێویستکرد، ئەوا دانیشتنی پەرلەمان پەکبخەن تاوەکوو ئەو کاتەی وەڵامتان دەدرێتەوە.

سەرۆکى نەوەى نوێ باسى لەوەشکردوە، تاوەکوو ئەو لایەنە عێراقیانە هەنگاوێک نەنێن بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان، ئەوا مەچنە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە.

شاسوار عەبدولواحید لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە تاکە هێزین خاوەنی بڕیاری خۆمانین و دەتوانین بایکۆت بکەین یان بڕیاربدەین بچێنە ژوورەوە".

News Code 5572

Your Comment

You are replying to: .
captcha