بافڵ تاڵەبانی و موقتەدا سەدر دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی، بە تەلەفۆن لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر قسەی کرد و باسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و دەربازکردنی وڵاتەکە لەو دۆخە چەقبەستووە کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای فەرمیی یەکێتی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەوە دەڵێت، رێبەری رەوتی سەدر پەیوەندیی بە بافڵ تاڵەبانییەوە کردووە و "چەند پرسێکی گرنگی سیاسی پەیوەست بە دۆخی عێراق، پێکھێنانی حکوومەتی نوێ، زاڵبوون بەسەر کێشە و گرفتەكان و میکانیزمەكانی دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی سیاسیی عێراق" گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر "بەردەوامیی گفتوگۆكان بۆ كۆتاییهێنان بەو دۆخەی عێراقی پێدا تێدەپەڕێت."

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەکاتێکدایە، 26ی ئاداری 2022، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆمار نەکرا، بەهۆی ئامادەبوونی تەنیا 202 پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەی پەرلەمان و تەواونەکردنی رێژەی یاسایی کە ئامادەبوونی 220 پەرلەمانتارە، دانیشتنەکە بۆ رۆژی چوارشەممە 30ی ئاداری 2022 دواخرا.

هاوپەیمانیی سێ قۆڵیی سەدر، پارتی و سوننە هەوڵدەدات رۆژی چوارشەممە 220 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بن.

News Code 5566

Your Comment

You are replying to: .
captcha