کوردپرێس: بهپێی راگهیهندراوێكی پارێزگای ههولێر، ئهمڕۆ شهممه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە شاندێکى پەرلەمانتارنى تورکیا کرد کە پێکهاتبوو لە عفیف دەمیکران، پەرلەمانتارى پێشوى ئەکپارتى و فەهمى ئوزتونج، پەرلەمانتارى ئەکپارتى و محەمەد جیلان، جێگرى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەکپارتى، بەیاوەرى هاکان کەراجای، سەرکونسڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لە هەولێر و هیمداد سەباح پەرلەمانتارى کوردستان.
لەدیدارێکدا، تەئکید لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە تێكڕاى بوارهكانى بازرگانى و پیشهسازى و وهبهرهێنان و فهرههنگى و مرۆیی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتاى تورکیا کرایەوە و باس لە بارودۆخى عێراق بەگشتیى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى کرا و تیشک خرایەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و پێکهێنانى حکوومەتى نوێى عێراق.
لەلایەن خۆیەوەیانەوە شاندى میوان تەئکیدیان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە و ئامادەی خۆیان و وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر.
Your Comment