شاندێکى پەرلەمانتارانى تورکیا سەردانى پارێزگارى هەولێری کرد

بەشی تورکیا- شاندێکى پەرلەمانتارنى تورکیا سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازییان لێكرا.

کوردپرێس: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە شاندێکى پەرلەمانتارنى تورکیا کرد کە پێکهاتبوو لە عفیف دەمیکران، پەرلەمانتارى پێشوى ئەکپارتى و فەهمى ئوزتونج، پەرلەمانتارى ئەکپارتى و محەمەد جیلان، جێگرى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئەکپارتى، بەیاوەرى هاکان کەراجای، سەرکونسڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لە هەولێر و هیمداد سەباح پەرلەمانتارى کوردستان.

لەدیدارێکدا، تەئکید لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە تێكڕاى بواره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى و وه‌به‌رهێنان و فه‌رهه‌نگى و مرۆیی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتاى تورکیا کرایەوە و باس لە بارودۆخى عێراق بەگشتیى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى کرا و تیشک خرایەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و پێکهێنانى حکوومەتى نوێى عێراق.

لەلایەن خۆیەوەیانەوە شاندى میوان تەئکیدیان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە و ئامادەی خۆیان و وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر.

News Code 5478

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha