بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بهدەنگی ئەمریکاى وتووه: پێش هەڵبژاردن گفتوگۆمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق کرد بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکووک، بەڵام داوایانکرد بخرێتە دوای هەڵبژاردن، تا نەکرێتە بانگەشە، ئێستاش چاوەڕێی دۆخی بەغداین، بەدڵنیاییەوە دەگەڕێینەوە بۆ کەرکووک".
سەبارەت بەوەی پارتی بەچی میکانیزمێک دەگەڕێتەوە بۆ کەرکووک لەکاتێکدا دۆخی کەرکووک بەراورد بەجاران گۆڕاوە و حزبەکەشی بانگەشەی گەڕانەوە بە ئاڵای کوردستان دەکات، کەمال کەرکووکی وتی: "وەکوو پارتی دەگەڕێینەوە بۆ کەرکووک، وەکوو یەکێتی بەسەرشۆڕی ناگەڕێینەوە".
بەرپرسە باڵاکەی پارتی ئهوهشى ئاشکراکرد، "پارتی بەهەموو توانایەوە هەوڵی بردنی پۆستی سەرۆک کۆمار دەدات، چوونکە ئەو بەڕێزانەی پێشتر پۆستی سەرۆک کۆماریان لابووە، باش کاریان نەکردووە، 55 مادەی دەستوری کە بەرژەوەندی کوردستان دەپارێزێت پێشێلکراوە و لەسەری نەهاتوونەتە دەنگ".
کەرکووکی ئاماژەی بەوەشکرد، مافی حزبەکەیەتی پارێزگارێک بۆ کەرکووک دابنێت، "پۆستی پارێزگاری کەرکووکیش مافی حزبەکەمه و مافی پارتیە که پارێزگارێکی نیشتیمانپەروەر دانێت، یاخود کادیرێکی خۆی، چونکە بەدەنگ بێت، یاخود بەنۆرە، ئەو پۆستە مافی پارتیە".
Your Comment