سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی ئاواره‌ی مه‌سیحی گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌ینه‌وا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق باس له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی مه‌سیحی بۆ شارێکی سنووری هه‌ڵکه‌وتوو له‌ باکووری ڕۆژئاوای وڵات ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 18ی حوزه‌یرانی 2019 وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: به‌ هاوکاریی داموده‌زگا ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ باکووری عێراق نزیکه‌ی 350 بنه‌ماڵه‌ی مه‌سیحی گه‌ڕانه‌وه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی "تلسقف" له‌ شاری سنووری و مه‌سیحی‌نشینی "تلکیف" له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌.

وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ تاکوو دوایین کاتژمێره‌کانی شه‌وی ڕابردوو پڕۆسه‌ی ناونووسیی بنه‌ماڵه مه‌سیحییه‌کان بۆ شاری تلکیف درێژه‌ی بووه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌ژێر چاودێریی نۆفل به‌ها مووسا وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌ران ئه‌نجام دراوه‌.

سه‌رچاوه‌: به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54439

Your Comment

You are replying to: .
captcha