مەسروور بارزانی و شاندێکی یەکێتیی ئەورووپا کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ شاندێکی یەکێتیی ئەورووپا کرد کە لە ڤيلله‌ ڤاريۆلا باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا لە عێراق و ئان مێسكانه‌ن سه‌رۆكى نێرده‌ى ڕاوێژكاريى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌ عێراق و بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر و ژمارەیەک ڕاوێژکار پێکهاتبوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ی ئاداری 2022 لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی یەکێتی ئەورووپا، کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە بواری هاوکاریکردنی چاکسازییەکانی حکوومەت لە ڕووی بەهێزکردن و باشترکردنی سیستەمی بانکی و کاروباری هێزەکانی ناوخۆ و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و تاوانی ڕێکخراو و سپیکردنەوەی پارە و کۆچی نایاسایی. لەم ڕووەوە، شاندەکە بە پێزانینەوە ئاماژەیان بە هاریکاريى و هەماهەنگیی بەردەوام و بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە گەڵ باڵیۆزخانە و نێردەی ڕاوێژکاری یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق .

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، وێڕای سوپاسکردنی هاوکاریی و پشتیوانیی یەکێتیی ئەوروپا، باسی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بۆ برەودان بە شەفافیەت و ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتیی.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها، ئاماژەی بە نادەستووری بوونی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی کرد تایبەت بە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و جەختی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە.

News Code 5438

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha