بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له شاندێکی یەکێتیی ئەورووپا کرد کە لە ڤيلله ڤاريۆلا باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا لە عێراق و ئان مێسكانهن سه‌رۆكى نێرده‌ى ڕاوێژكاريى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عێراق و بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر و ژمارەیەک ڕاوێژکار پێکهاتبوون.