به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له حاڵێکدا که ته‌نگه‌ژه‌کانی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا له‌سه‌ر کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره و هه‌وڵه‌کانی واشنتۆن بۆ گوشارخستنه سه‌ر تورکیا له ڕێگای فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35وه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه ههواڵێکیتر له میدیاکان بڵاو کراوه‌ته‌وه که ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات ئاڵۆزتر بکات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه، ئه‌مریکا کاروانێکی سه‌ربازی بریتی له 200 لۆریی چه‌کی قورس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بۆ سوپای سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له باکووری سووریا ڕه‌وانه کرد.
هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک له هه‌واڵێکدا بڵاوی کرده‌وه که کاروانی پشتیوانیی پێنتاگۆن بۆ سوپای سووریای دیموکرات گه‌یشتۆته ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هه‌سه‌ده و ڕاده‌ستی ئه‌و هێزانه کراوه.
کاروانه سه‌ربازییه‌که له حاڵێکدا ڕه‌وانه‌ی باکووری سووریا ده‌کرێت که ماوه‌یێک بوو ئه‌مریکا پاش که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه له‌گه‌ڵ تورکیا ناردنی کاروانی سه‌ربازیی پشتیوانی بۆ باکووری سووریای ڕاگرتبوو.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment