مەسعوود بارزانی: بە هەموو توانایێکەوە پشتگیریی نێچیرڤان بارزانی دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سعوود بارزانی، له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێکی پێشكه‌ش كرد و ڕایگەیاند: "له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول، له‌ پرۆسه‌یێكی دیموكراسیدا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی خوارد".

کوردپرێس: سەرۆکی پارتی دیموکرات هه‌روه‌ها گووتی: "دواتریش هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات، پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد و رایگه‌یاند، وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن، به‌ هه‌موو توانایێكیش پشتیگیر ده‌كه‌م".

داواشی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی و فیدراڵی كرد، هه‌رچی زووتره‌ ئه‌و كێشانه‌ی ماون چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وی ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌یه‌، كه‌ ماوه‌یێكه‌ قووڵتر ده‌بن و جێگه‌ی مه‌ترسی جددین، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ حیكمه‌ت و تێگه‌یشتنی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكرێت به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور.

ناوبراو روونیشی كرده‌وه‌، داعش تووشی شكستی گه‌وره‌ بووه‌، به‌ڵام ماوه‌ و مه‌ترسییه‌كانی ماوه‌ و خۆی رێكده‌خاته‌وه‌، مه‌ترسییه‌كه‌شی نه‌ک هه‌ر له‌ سه‌ر عێراق و هه‌رێم هه‌یه‌، به‌ڵكوو ناوچه‌كه‌ جیهانیش هه‌یه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ رێگری بكرێت له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی 2014.

له باره‌ی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش مەسعوود بارزانی رایگه‌یاند پێویسته‌ هه‌مووان به‌ یه‌كه‌وه‌ گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هاوكار بن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54219

Your Comment

You are replying to: .
captcha