کۆمەڵ بڕیاری دا بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە فراکسیۆنەکە بەشداریی لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ فراکسیۆنەکەیان بەشداریی لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

ناوبراو نووسیویەتی"سەبارەت بە کۆبوونەوەی ڕۆژی ١٠ ی حوزەیران ی ٢٠١٩ ی پەرلەمانی کوردستان کە لەھەمانکاتدا سەرۆکی نوێی ھەرێم سوێندنی یاسایی دەستبەکاربوونی دەخوات، ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان وەک ھەر کۆبوونەوەیێکی دیکەی ئاسایی لەو کۆبوونەوەیە دەڕوانین و بەشداریی دەکەین".

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە تەنها فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناکات.

پێشتر فراکسیۆنەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "سەرباری تێبینی زۆرمان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و شێوازی کاراکردنەوەی، بە پێویستی دەزانین کە کاندیدی سەرۆکی ھەرێم لە بەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات پێچەوانەکردنەوەی ئەم رێکارە یاساییە و گواستنەوەی ڕێکاری سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم بۆ دەرەوەی پەرلەمان بەھەر پاساوێک بێت بێ ئەرزش کردنی دەسەڵاتی یاسادانانە و دوورە لەھەموو عورفێکی پەرلەمانی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54214

Your Comment

You are replying to: .
captcha