بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەكات شەمۆ، نوێنەری شنگال لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند شەوی ڕابردوو بە دەستێكی نادیار، ئاگرێكی گەورە لە سنووری شنگال، هەتا سۆراخ و سنوونێ بەردراوە، هەر بەو ھۆیەشەوە نزیكەی ھەزار دۆنم گەنمی جووتیاران سووتاوە، ئەوەیش دهڵێت كە بەهۆی ئاگرەکەوە دوو گەنج سووتان و گیانیان لە دەست داوە.
ناوبراو ئاماژەیشی بەوە دا، كە ئەوان لە ئێستادا سەرقاڵی بردنی تەرمەكانیانن بۆ فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی دهۆک، ئەوەش لە كاتێكدایە، كە بۆ سێ كاتژمێر ئاگرەكە بەردەوام بووە و هیچ ئامێرێكی ئاگركوژێنەوەش بەردەست نەبووە، بۆیە لە دوای گەیشتنی ئاگر بۆ ناو ماڵەكانی گوندی بۆرەک، دوو هاووڵاتی نەیانتوانی خۆیان لە ئاگر رزگار بكەن و گیانیان لە دەست دا.
بەرەكات شەمۆ لای روون نییە، كە كێ ئاگرەكەی كردووەتەوە، بەڵام گومانیشی لەوە نییە، كە دەستێكی سیاسیی لە پشت بێ، وەكخۆی گوتی، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment