بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئیدانەی هێرشی مووشەکی سەر شاری هەولێر كرد و ڕایگهیاند كه پێویسته هەموو لایەک لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق بە جیددی کار بکەن و هەوڵ بدەن بۆ رێگەگرتن لەو دیاردە.
مەکتەبی سیاسی پارتی دەشڵێت: ئامانج لەو هێرشانە گێرەشێوێنی و ئاژاوانانەوە و شێواندنی بارودۆخی ئارام و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە.
مهكتهبی سیاسی له بهیاننامهیهكدا ههروهها ڕایگهیاند: جاوەڕوانیمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایش و سەرجەم وڵاتانی ھاوپەیمان و دۆستە کە ھەڵوێستی روون و راشکاوانەیان رابگەیەنن بەرامبەر ئەو پێشێلکارییەی دەکرێتە سەر سەروەری ھەرێمی کوردستان و عێراق.
Your Comment