پێویسته به‌په‌له‌‌ یاداشتنامه‌ ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و باڵیۆزی ئێران بکرێت/ ئیدیعای بوونی بنکەی ئیسرائیل نابێت بکرێتە بەهانە بۆ هێرش کردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، نابێت خاکی عێراق بکرێته‌ به‌هانه‌ و سه‌روه‌رییه‌که‌ی پێشێل بکرێت، له‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیدار پێویسته به‌په‌له‌‌ یاداشتنامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و باڵیۆزی ئێران بکه‌ن و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ وه‌ربگیرێت،‌ له‌ داهاتوودا ئه‌و کرده‌وانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

موقتەدا سەدر رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: نابێت خاکی عێراق له‌ باکووره‌وه‌ تا باشوور، له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ تا رۆژئاوا بۆ مه‌رامی ململانێ سیاسییه‌کان به‌کاربهێنرێت. هه‌ر وه‌ک چۆن هه‌موو کرده‌وه‌یه‌ک بۆ سه‌ر دراوسێکانمان له‌ عێراقه‌وه‌ ئیدانه‌ ده‌که‌ین، به‌م شێوه‌یه‌ش ئیدانه‌ی هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێکی ده‌ره‌کی و هه‌ر بۆردومانێک له‌سه‌ر خاکی عێراق ده‌که‌ین، که‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری عێراقه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیدار پێویسته به‌په‌له‌‌ یاداشتنامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و باڵیۆزی ئێران بکرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ وه‌ربگیرێت، که‌ له‌ داهاتوودا ئه‌و کرده‌وانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌. ئاسمان و زه‌وی عێراق له‌ رابردوودا بۆ ئه‌و ململانێ مه‌ترسیدارانه‌ به‌کارهاتووه‌ و نابێت بێده‌نگی لێبکرێت.

له‌ تویته‌که‌ی سه‌دردا هاتووه‌: ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت، که‌ شوێنێکی ئیسرائیلی کراوه‌ته‌ ئامانج، ده‌بێت زۆر به‌خێرایی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ بکرێت، نابێت ئه‌مه‌ ببێته‌ به‌هانه‌ بۆ تێکدانی سه‌قامگیری عێراق و گه‌له‌که‌ی.

News Code 5409

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha