سیاسەتوانی کوردی سەربە ئاکپارتی: دەنگدانی کورد بە جەهەپە هەڵەیێکی مێژووییە

بەشی تورکیا- جێگری بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی داد و گەشە و نوێنەری پێشووتری ماردین لە پەرلەمانی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە هەوڵەکانی کوردانی لایەنگری پارتی دیموکراتیکی گەلان لە هەڵبژادرنی شارەوانیی ئیستامبۆڵ و ڕایگەیاند: دەنگدانی کورد بە جەهەپە هەڵەیێکی مێژووییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئورهان میرئۆغڵۆ جێگری بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی داد و گەشە ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە لە تورکیا لەبارەی دیداری پارێزەران لەگەڵ ئوجەلان و دەستپێکی دانووستانەکانی ئاشتی دا و وتی: لە ئیستامبۆڵ سێ بۆ چوار ملیۆن کورد ژیان بەسەر دەبەن واتا ئیستامبۆڵ گەورەترین شاری کوردنشینی جیهانە. پێوەندی دروست کردن لەگەڵ ئەم حەشیمەتە باڵایە نە لەسەر بیرۆکەی ئوجەلان و نە لەسەر بیرۆکەی پارتی دیموکراتیکی گەلان دانامەزرێت. ئەم بەرنامەیە بۆ یەکەمجار لەلایەن ئاکپارتییەوە داڕێژراوە. بۆیەش کوردە 17 ساڵە پشتگیریی لەم حزبە دەکەن.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی دا بە پشتگیریی ڕێژەیێکی زۆری کوردەکان لە پارتی کۆماریخوازی گەل (جەهەپە) لە هەڵبژاردنەکانی 31ی مارچی 2019 و وتی: ئەوەی کە دەنگی کوردانی لایەنگری هەدەپە ڕژایە سندووقەکانی جەهەپە-وە هیچ داهاتوویێکی نابێت. ئەو کوردانەی کە لە ڕۆژئاوای تورکیا دەژین دەبیت بابەتەکە بە وردی شی بکەنەوە. دەبێت متمانە بە بیری سیاسی خۆتان بکەن. نابێت وەڵامی ئەو پەیامانەی چەپ و ڕاست بەسەرتاندا دەبارێت بدەنەوە.

ناوبراو لە کۆتاییدا دەڵێت لە مێژووی سیاسی تورکیا تەنها ئاماژە بە یەک حاڵەت بکەن کە حزبێک بە بیرۆکەی جەهەپە-وە پێوەندییێکی تەندروستی لەگەڵ کوردەکان بووبێت.

سەرچاوە: هابر7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54080

Your Comment

You are replying to: .
captcha