نێچیرڤان بارزانی بۆ عادل عەبدولمەهدی: لە سەرەتای قۆناغێکی نوێداین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی وەڵامی پیرۆزبایی سەركردە و كەسایەتییەكان دەداتەوە بەهۆی بوونی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لە وەڵامی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش نووسیویەتی "ئەمە سەرەتای قۆناغێكی نوێیە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس: نێچیرڤان بارزانی لەئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە وەڵامی پیرۆزبایی عادل عەبدولمەهدی-دا نووسیویەتی "سوپاستان دەكەم و رێز و پێزانینم هەیە، ئەمە سەرەتای قۆناغێكی نوێ‌ دەبێت".

ئاماژەی بەوەشداوە، تەركیزی لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و كارە سەرەكییەكان دەبێت.

هەر لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نێچیرڤان بارزانی یەك بەیەک سوپاسی سەرجەم ئەو كەسانەی كردووە، كە پیرۆزباییان ئاراستە كردووە.

رۆژی سێشەممە لە پەرلەمانی كوردستان دەنگدان لەسەر كاندیدانی سەرۆكایەتی هەرێم بەڕێوەچوو، تێیدا نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بە 68 دەنگ لە كۆی ئامادەبونی 81 پەرلەمانتار بووە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش دەنگی پێنەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54027

Your Comment

You are replying to: .
captcha