به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له په‌یامێكی پیرۆزباییدا كه له‌سه‌ر هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا بڵاوی كردۆته‌وه خاتوو تێریزا مه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
هه‌ر له توویته‌كه‌یدا سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وان به په‌رۆشییه‌وه چاویان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی سێشه‌ممه 28-5-2019 کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و له ده‌نگدانێکی ئاشکرادا نێچیرڤان بارزانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک سه‌رۆکی چوار ساڵی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان به 68 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌م هه‌واڵه له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment