کوردپرێس:
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجام دا و پیرۆزباییی هەڵبژاردنی وەک سەرۆكی هەرێمی كوردستان لێكرد".
محەممەد حەلبووسی متمانەی خۆی نیشان داوە بە توانا و بۆچوونی نێچیرڤان بارزانی و دەڵێت " دەبێتە هۆكارێك بۆ سەركەوتنی لە ئەركەكەی".
ئەمڕۆ (سێشەممە 28-5-2019) بە دەنگدان لە پەرلەمانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.
Your Comment