کوردپرێس:
ئەلمەیادین هەواڵی سەردانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاران و واشەنتنی بڵاو کردۆتەوە و میدیا ئێرانییەکانیش لە زاری ئەلمەیادینەوە باسی ئەو سەردانەیان کردووە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان سەردانەکەی عەبدولمهەدی بە مەبەستی نێوەندگیریی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجام دەبێت و سەرۆکوەزیرانی عێراق مەبەستیەتی ببێتە سەبەب بۆ دابەزاندن یان نەهێشتنی گرژییەکانی نێوان تاران و واشەنتن.
سهردانهكهی عادل عهبدولمههدی له كاتێكدایه له نێوان ههردوو وڵاتی ئێران و ئهمهریكا، گرژییهكان پهرهیان سهندووه و ئێران چەندین جار مەسەلەی دانووستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئیدارەی ئێستای ئەمریکا ڕەت کردۆتەوە لەبەر ئەوەی ئەمریکا بە کشانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5 کۆ یەک سەلماندوویەتی کە بۆ گفتوگۆکردن ناشێت. هەر لەم ڕۆژانەی دواییدا بە ناردنی کەشتیی جەنگی و زیادکردنی جووڵەی سەربازی ئەمریکا هەوڵی داوە بەڕێگایێکی دیکە قەناعەت بە ئێران بهێنێت کە ڕێککەوتنی نوێ واژۆ بکەن بەڵام ئێران دەڵێت شەڕی نابێت و لەگەڵ ئەم ئیدارەیەی واشەنتنیش گفتوگۆ ناکەین.
Your Comment