شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: هێرشەکەی سەر هەولێر هیچ پاساوێک هەڵناگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق: ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە شەوی رابردوو کرایە سەر شاری ھەولێر، ھیچ پاساوێک ھەڵنگرێت و چارەنووسی ھەر شکستھێنان دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە شەوی رابردوو کرایە سەر شاری ھەولێر، ھیچ پاساوێک ھەڵنگرێت و چارەنووسی ھەر شکستھێنان دەبێت، ھەروەھا ئەنجامدەرانی ھێرشەکەیش سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن.

شانەی ناوبراو بڵاوی کردەوە کە درەنگانی شەوی رابردوو، ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی شاری ھەولێر کران و لە چەند شوێنێکی جیادا کەوتنەخوارەوە.

راشیگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ھێرشە دەست پێ کردووە و لە ماوەکانی داھاتوویشدا، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە.

شەوی رابردوو دەزگای دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاندبوو کە لە رێگای ئاراستەکردنی 12 مووشەکی بالیستیی گەڕەکێکی شاری ھەولێریان بە ئاراستەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر کردە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە.

News Code 5396

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha