کاردانەوەی پاریس بە حوکمی لەسێدارەدانی سێ داعشی فەرەنسی لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومەتی فەرەنسا جەخت دەكاتەوە، دژی سزای لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتی فەرەنسی ئەندامی داعشن، كە لەلایەن دادگای عێراقییەوە دەرچووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی دادگای عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ چەكداری فەرەنسی ریزەكانی داعشدا سەپاند، ماڵپەڕی سكای نیوز لەزاری بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساوە بڵاویكردوەتەوە، لەڕووی بنەماوە دژی سەپاندنی سزای لەسێدارەدانن.

بەرپرسەكەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا تەئكیدیشی كردوەتەوە، لەڕێگەی باڵیۆزخانەكەیانەوە لە بەغدا، بۆچوونی خۆیان لەوبارەیەوە بە حكوومەتی عێراق دەگەیەنن، بەڵام رێزی سەروەریی دەسەڵاتدارانی عێراق دەگرن، هەروەک پێیانوایە ئەوانەی پەیوەندیان بەداعشەوە كردووە دەبێت سزای تاوانەكانیان وەربگرن و لە عێراقیش سزاكان دەگاتە لەسێدارەدان.

رۆژی یەكشەممە 26-5-2019 دادگای بەغدا سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ چەكداری داعشی فەرەنسی لە كۆی 12 چەكدار دەركرد، كە هێزەكانی هەسەدە رادەستی عێراقی كردبوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53944

Your Comment

You are replying to: .
captcha