مەسروور بارزانی لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر بەدواداچوون بۆ هێرشەکەی سەر هەولێر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بە پارێزگاری ھەولێر دەکات و لە زیانەکانی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێری دەپرسێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند: مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و محەمەد حاجی کەریم بەڕێوەبەری گشتیی کوردستان 24ەوە کرد و دامودەزگەکانی حکوومەتیشی ڕاسپارد بە هانای هاووڵاتییان و زیانلێکەوتووانی هێرشەکەوە بچن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر ڕاشیگەیاند: "سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە نزیکەوە لە زیانەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی هەولێری پرسی و دامودەزگەکانی حکوومەتیشی ڕاسپارد بە هانای هاووڵاتییان و زیانلێکەوتووانی هێرشەکەوە بچن و چی پێویست بێت ئەنجامی بدەن".

ئاماژەی بەوەشدا کە سەرۆکی حکوومەت هەروەها پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد حاجی کەریم بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 ئەنجامدا کە بە هۆی هێرشەکەوە زیان بە کەناڵەکە گەیشت.

News Code 5392

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha